پاریس ئیدانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی دانپێدانانی دوو فه‌ره‌نسایی له ئێران كرد

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی دانپێدانانی دوو هاووڵاتی فه‌ره‌نسایی، پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ره‌فتاری كردووه.
میدیای ره‌سمی كۆماری ئیسلامی ئێران، دانپێدانانی دوو كه‌سی فه‌ره‌نسایی بڵاوكرده‌وه، كه تۆمه‌تی "سیخوڕی"ییان دراوه‌ته پاڵ.
پاریس له‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران توڕه‌یه و راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، شانۆگه‌رییه‌كی نه‌گونجاو و قێزه‌ون و قبووڵ نه‌كراوه و هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسادا هاتووه: ئه‌و یارییه ناشیرینه ده‌ریده‌خه‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران سووكایه‌تی به كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، پاریس داوای كردووه، تاران ده‌ستبه‌جێ هه‌ریه‌ك له سیسیل كوله‌ر و جاك باری ئازاد بكات، چونكه ئه‌وان له بواری په‌روه‌رده‌دا كاریان كردووه و له مانگی ئایاری رابردوودا ده‌ستگیر كراون.
وه‌زاره‌ته‌كه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، دانپێدانانی ئه‌و دوو كه‌سه، به زۆره‌ملێ بووه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، پاریس رایگه‌یاندووه، ئێران به‌رپرسیاره له گیان و ژیان و چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاووڵاتییه فه‌ره‌نساییه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان، چونكه ئه‌وان ره‌عیه‌تی فه‌ره‌نسان و به زۆره‌ملێ له ئێران ده‌ستگیركراون.
له‌و تۆماره ڤیدیۆییه‌دا، كه ئێران بڵاویكرده‌وه، سیسیل كوله‌ر، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه وه‌ك ژنێك ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری ئۆپراسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گشتیی ئاسایشی ده‌ره‌كی فه‌ره‌نسا و ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌كی فه‌ره‌نسا بووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس