خه‌زعه‌لی داوای داماڵینی چه‌ك ده‌كات
![قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سایبی ئه‌هلول حه‌ق](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Sep-2022/1664301938kurdistan24-xazali.jpg)
K24 - هەولێر:
به‌هۆی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زیری سه‌دره‌وه، قه‌یس خه‌زعه‌لی نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاند.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، نیگه‌رانی خۆی به‌هۆی به‌یاننامه‌كه‌ی ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی راگه‌یاند، كه تێیدا هێرشی توندی كردبووه سه‌ر گروپه‌كه‌ی خه‌زعه‌لی.
خه‌زعه‌لی نووسیویه‌تی: به‌داخه‌وه ئه‌و ناوزڕاندنه به‌رامبه‌رم دووباره ده‌بێته‌وه و دووپاتیشیكرده‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا پارێزگای به‌سره به‌دۆخێكی زۆر توندوتیژدا تێپه‌ڕی و ئاسایش و سامانی هاووڵاتییان كه‌وتنه ژێر هه‌ڕه‌شه.
هه‌وره‌ها داواشیكرد، به‌بێ جیاوازی چه‌كی ته‌واوی گرووپه چه‌كداره‌كان دابماڵدرێت و بخرێته ژێر چه‌تری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان.
دوای گرژییه‌كانی به‌سره، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در هێرشی توندی كرده سه‌ر عه‌سائیب و داوای له كازمی كرد، كۆنترۆڵی چه‌كی ده‌ست ئه‌و گروپه چه‌كدارییه بكات.
تا دێت دۆخی ئه‌منی له به‌سره ئاڵۆزتر ده‌بێت و شه‌وانه شه‌ڕی چه‌كداری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه به جۆره‌ها چه‌كی قورس و سووك له نێوان هه‌ردوو گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی قه‌یس خه‌زعه‌لی و سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در رووده‌دات و خه‌ڵك له ترس و نیگه‌رانیدا رۆژه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر فریای دۆخه‌كه نه‌كه‌ون، ئاگری فیتنه ته‌واوی ئه‌و شاره ده‌سووتێنێت.