ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت
عه‌بدولستار مه‌جید:

K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی یاسایه و هیچ ده‌قێكی یاسایی پشتیوانی ئه‌و بڕیاره ناكات. گوتیشی: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن و لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت. دووپاتیكرده‌وه، ساڵێك به‌ر له ئێستا پێشنیازیان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كار و له 24 كاتژمێردا پێشنیازی درێژكردنه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
عه‌بدولستار مه‌جید، گوتیشی: خه‌ڵك په‌رله‌مانی بۆ چوار ساڵ هه‌ڵبژاردووه و له‌و عێراقه‌ی كه هه‌ندێك به شه‌ق و شڕ ناوی ده‌به‌ن، هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له واده‌ی خۆیدا كراوه و دوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش كراون و له هه‌رێمی كوردستان هیچ بۆشاییه‌كی یاسایی درووست نابێت و پێویست ناكات ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت بۆشایی یاسایی درووست ده‌بێت چه‌واشه‌كاری ده‌كات.
ده‌قی گفتوگۆی ژینۆ محه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری:
پرسیار: بۆچی ناتانه‌وێت ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه، بۆچی ئه‌م ههڵڵایهتان درووست كردووه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان، خۆشحاڵین به دیداری ئێوه و له رێگه‌ی ئێوه‌وه به دیداری بینه‌ران شادبین. به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، خولی په‌رله‌مانی چوار ساڵه، به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، خولی په‌رله‌مانی چوار ساڵی ته‌قویمییه، به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقیش، خولی په‌رله‌مانی چوار ساڵه، عێراق به‌و شه‌ق و شڕییهی خۆیه‌وه، كه هه‌ندێك وا ده‌ڵێن، عێراق هیچ هه‌ڵبژاردنێكی دوانه‌خستووه و دووانیشی پێشخستووه.
پرسیار: دۆخی عێراق به‌راورد ده‌كرێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه به‌شێكین له عێراق، كێ ده‌توانێت بڵێت به‌شێك نین له عێراق. لێره ده‌وترێت عێراق شه‌ق و شڕه، ئه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كات، كاتێك وڵات كێشه‌ی تێدابێت، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێت بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه گرێبه‌ستێكه له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات.
پرسیار: دۆخی له‌و جۆره هه‌بووه، پێویستمان به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: به‌ڵێ، هه‌میشه پێویستی پێ بووه.
پرسیار: بۆچی؟
عه‌بدولستار مه‌جید: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له 30 ساڵی رابردوودا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزاری ئاسایی و یاسایی پێشكه‌شی خه‌ڵك بكات.
پرسیار: ئێوه‌ش به‌شدار بوون و وه‌زیر بووی؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌وه‌نده‌ی به‌شدار بووین به‌رپرسیارین، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌بێت با هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ بكه‌ن.
پرسیار: واته له به‌رپرسیارێتی راناكه‌ن؟
عه‌بدولستار مه‌جید: نه‌خێر، راناكه‌ین. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتمان به ده‌ست بووبێت، با بێن هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن، بزانن به پێی كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت كارمان كردووه، یان نه‌مان كردووه.
هه‌ڵبژاردن گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات، هه‌موو خه‌ڵك به‌شداری له هه‌ڵبژاردن كردووه، جه‌نابت به‌شداری ده‌نگدانت كردووه، له بیری خۆت بۆ چه‌ند ساڵ هه‌ڵتبژاردووه؟
پرسیار: بۆ چوار ساڵ.
عه‌بدولستار مه‌جید: ئێستا من ده‌توانم به بێ رای جه‌نابت، بێ ئه‌وه‌ی پرست پێ بكه‌م، ته‌مه‌نی خۆم له په‌رله‌مان درێژ بكه‌مه‌وه.
پرسیار: ئه‌ی بۆشایی یاسایی چی كه درووست ده‌بێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌مه چه‌واشه‌كارییه، بۆشایی یاسایی درووست نابێت، وه‌زاره‌ته‌كان و حكومه‌ت یاسای خۆیان هه‌یه.
پرسیار: كێ چه‌واشه‌كاری ده‌كات؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌وانه‌ی نه‌یانویست هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت، له ده‌سه‌ڵات، كه له به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بوو.
پرسیار: كێ بوون ئه‌وانه‌ی نه‌یانویست هه‌ڵبژاردن بكرێت؟ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان وتویانه ئاماده‌ن هه‌ڵبژاردن بكرێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: هه‌رسێ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌مڕۆ خه‌ریكن ته‌مه‌نی په‌رله‌مان به نایاسایی درێژ ده‌كه‌نه‌وه، نه‌یانویست هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت، به‌ڵام به پله‌یه، به پله‌ی یه‌ك پارتی نه‌یویستووه، به پله‌ی دووش یه‌كێتی.
پرسیار: به‌ڵام پارتی ده‌ڵێت ئێستاش بكرێت ئاماده‌م؟
عه‌بدولستار مه‌جید: من پرسیارێكت لێده‌كه‌م، پارتی بۆچی له هه‌ڵبژاردنی عێراق رازی بوو 12 بازنه هه‌بێت و یه‌ك ده‌نگیشی نه‌كرد، بۆ زانیاریت، بۆچی رازی بوو، به‌ڵام بۆچی بۆ هه‌رێمی كوردستان رازی نییه چوار بازنه هه‌بێت.
پرسیار: به‌ڵام دوایی وتیان ئاماده‌ین فره بازنه‌ییش بێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: له كوێ؟ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، وتیان ئێمه كێشه‌مان نییه، له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م هاتنه‌وه وتیان رازی نین، له كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م هاتنه‌وه وتیان با په‌نجا به په‌نجا بێت، نیوه‌ی یه‌ك بازنه بێت و نیوه‌ی چوار بازنه، ئه‌مه له چ وڵاتێك هه‌یه. لایه‌نه‌كان جگه له پارتی و پێكهاته‌كان كه له‌گه‌ڵیدان، هه‌موومان هه‌مواری پڕۆژه‌یاسایه‌كمان پێشكه‌ش كرد، وتمان ژماركردنهوهی ئه‌لیكترۆنی ساخته‌كاری زۆری تێداكراوه له عێراق، وتمان ده‌نگه‌كان به ده‌ستیش بژمێرنه‌وه و دوایی به‌راوردی پێده‌كه‌ین، ئه‌مه قورسه ئه‌م داوایه؟
پرسیار: بۆچی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن بۆچی به گومانن؟
عه‌بدولستار مه‌جید: به گومان نین، له‌سه‌ر یه‌قینین ساخته‌كاری كراوه، ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره رێگه له ساخته‌كاری بگرین، چوار بازنه‌یی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك رێ له ساخته‌كاری ده‌گرێت.
پرسیار: چۆن؟
عه‌بدولستار مه‌جید: بۆ نموونه له پارێزگای دهۆك، ئه‌گه‌ر 100 په‌رله‌مانتار دابه‌شی چوار پارێزگاكه بكرێت، دهۆك 22 تا 24 كورسی به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌وێ هاتووه به ده‌نگی راستیی و ساخته‌كان زیاتر له 30 په‌رله‌مانتاری هه‌یه، ئه‌گه‌ر 24 كورسی هه‌بێت، پارتی له‌ملا و یه‌كێتی له‌ولا ناتوانێت له‌وه زیاتر كورسی بهێنێت.
پرسیار: واته كێشه‌كان راسته‌قینه بوون له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كان له‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووین، به كورتی و به راستیی به هه‌موو لایه‌كی رابگه‌یه‌نین، ئێمه نامانه‌وێت و لێناگه‌ڕێین، هه‌ڵبژاردنێك بكرێت، زۆرینه‌یه‌كی ساخته له په‌رله‌مان درووست بكرێت و پارێزبه‌ندی به ناهه‌ق له‌سه‌ر ئێمه لابه‌رێت، لێم تێ ده‌گه‌یت؟
پرسیار: به‌ڵێ، به‌ڵام بیرتان نه‌چێت، فره بازنه‌یی له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه گه‌وره‌كاندایه، ئاگاداری ئه‌وه‌ن؟
عه‌بدولستار مه‌جید: به‌ڵێ، حسابی ئه‌وه‌مان كردووه و خه‌ڵكی شاره‌زامان هه‌یه.
پرسیار: واته دوای هه‌ڵڵا نه‌كه‌وتوون؟
عه‌بدولستار مه‌جید: نه‌خێر، ئێمه قه‌ناعه‌تی خۆمان هه‌یه. پار ئه‌م كاته، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان كۆبووینه‌وه، داوامان كرد، ساڵێك له‌به‌رده‌مه با كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد لابه‌رین، وتیان پێشنیاز بهێنن، ئێمه له 17ی 11ی 2021، پێشنیاز و رای خۆمان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرد. پاشان ئه‌م پڕۆژه‌یه پێشكه‌ش كراوه، بۆ ناپرسی كێ واژووی كرد؟ كه له عورفی په‌رله‌مانی كێ یه‌كه‌م واژووی كرد، واته پڕۆژه‌ی ئه‌وه؟
پرسیار: كێ واژووی كردووه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: من واژووم كردووه، پڕۆژه‌ی خۆمان هه‌بووه، ئه‌و سه‌رنجانه‌ی ئێمه و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو و بێ لایه‌نه‌كانیش جێیان كراوه‌ته‌وه.
پرسیار: پێمان بڵێ ئه‌مڕۆ له هۆڵی په‌رله‌مان چی روویدا، چ شتێكی نایاسایی روویدا؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌وه راپۆرتی لیژنه‌ی یاساییه، ئه‌و نووسراوه‌یه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، پێكهاتووه له سێ مادده. ئێمه وتمان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، روونكردنه‌وه‌مان بده‌نێ، به‌كام یاسا ئێوه بۆتان هه‌یه و ئه‌مه‌تان خستووه‌ته به‌رنامه‌ی كار، به‌كام بڕگه‌ی یاسایی.
پرسیار: هیچ بڕگه‌یه‌كی یاسایی نه‌بوو؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌وه ده‌قه‌كه سه‌یری بكه، سێ مادده‌یه، كاتێك یاسایه‌ك ده‌ته‌وێت هه‌موار بكرێت، ده‌بێت پشت به ده‌قی یاسایی و ده‌ستووری ببه‌سترێت.
پرسیار: ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرایه، خۆت ئه‌زانی ئه‌كه‌وتینه بۆشایی یاساییه‌وه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ناكه‌وینه بۆشایی یاسایی، بۆشایی دامه‌زراوه‌یی ده‌بوو، حكومه‌ت ده‌بووه كاربه‌ڕێكه‌ر، په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه.
پرسیار: بینیمان عێراق چی روویدا، كه په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه؟ پێشبینی ناكه‌ن دۆخه‌كه وای لێ بێت؟
عه‌بدولستار مه‌جید: كێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی دۆخه‌كه وای لێ بێت؟
پرسیار: كێ به‌رپرسیاره؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیار.
پرسیار: بۆچی تۆپه‌كه ده‌خه‌نه ساحه‌ی ده‌سه‌ڵات؟
عه‌بدولستار مه‌جید: فه‌رموو با مخهوهلمان بكه‌ن، له مانگێكدا یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه و واده‌ی هه‌ڵبژاردنیش دیاری ده‌كرێت. نایانه‌وێت بیكه‌ن، چونكه هه‌ڵبژاردن له‌م ره‌وشه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات نییه.
پرسیار: له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆپۆزیسیۆنه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: به‌ڵێ، ده‌پرسم بۆچی بۆ بابه‌تێكی وا گرنگ، له 5ی 10 ئه‌م پێشنیازه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كراوه و هه‌مان رۆژ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و ئه‌مڕۆ 6ی 10 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كراوه و هه‌فته‌ی داهاتووش ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌گه‌ر ئیشێكیان بوێت وا به خێرایی ده‌یكه‌ن، ئێمه له پاره‌وه باسمان كردووه و پڕۆژه‌شمان پێشكه‌ش كردووه.
پرسیار: بۆ له پاره‌وه ئه‌م ههڵڵایهتان نه‌كرد؟
عه‌بدولستار مه‌جید: بۆ نه‌مان كردووه، كردوومانه و پێشنیاز و پڕۆژه‌مان هه‌بووه.
پرسیار: ده‌ڵێی پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، پارتی كورسی له هه‌ڵبژاردنی پێشوو زیادی كرد و له 38 كورسییه‌وه بووه 45 كورسی؟ ئه‌وان ئه‌ڵێن ناترسین و هه‌ر كات هه‌ڵبژاردن بكرێت، ده‌نگی خۆمان ده‌هێنین؟
عه‌بدولستار مه‌جید: بێگومان ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری تێ بكرێت، له هه‌ڵبژاردن ناترسن. له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 2018 پارتی له سلێمانی به پێی داتای كۆمیسیۆن 48 هه‌زار و شتێك ده‌نگی هێناوه، كۆمه‌ڵ 53 هه‌زار و شتێك ده‌نگی هێناوه و له پێش پارتییه‌وه‌یه، خۆ پارتی نكووڵی لێ ناكرێت، له هه‌ولێر و دهۆك ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و ده‌نگی زیاتری هه‌یه، یه‌كێتیش هه‌روا. بۆ پارتی له‌و شوێنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نییه و ته‌زویری پێ ناكرێت، ده‌نگی كه‌مه.
پرسیار: ئێوه بێ ده‌سه‌ڵاتن؟
عه‌بدولستار مه‌جید: جگه له په‌رله‌مان له كوێ ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه. یه‌كێتیش وایه، یه‌كێتی بۆ له هه‌ولێر هێنده‌ی ئێمه‌ی هێناوه و له سلێمانی 200 هه‌زار ده‌نگی له ئێمه زیاتر بێت، بۆ پارتی له هه‌ولێر 300 هه‌زاری له من زیاتر بێت، له سلێمانی 5 هه‌زاری له من كه‌متر بێت. ئه‌گه‌ر پارتی نه‌ك 45 به‌ڵكو 75 كورسیشی هێنا بێ ته‌زویر پیرۆزیان بێت.
پرسیار: ئه‌مه‌ی تا ئێستا هاتووه ساختهبووه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: به‌ڵێ، به‌شێكی زۆری.
پرسیار: بۆ به‌شداربوون له‌گه‌ڵیان له رابردوودا؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه ئۆپۆزیسیۆنین و بڕوامان به هه‌ڵبژاردن و به‌شداری هه‌یه، مافی خۆمانه به‌شداری بكه‌ین، به گوێره‌ی كارنامه‌ی خۆمان. ده‌وترێت له په‌رله‌مان بچنه ده‌ره‌وه، بۆ بچینه ده‌ره‌وه بۆ موڵكی باوكیانه، یان ده‌وترێت له كوردستان بچنه ده‌ره‌وه، كێیان له راپه‌ڕین له شه‌ڕی دژ به به‌عس له پێش ئێمه بووه، با دواتر وه‌ڵامم بداته‌وه، ئه‌م په‌رله‌مان و حكومه‌ته موڵكی باوكی هیچ حزبێك نییه، به ئێمه‌شه‌وه، هه‌موومان به‌شدارین و موڵكی هه‌موومانه، ئه‌ی بۆ له په‌رله‌مان ده‌مێنن و بۆ له حكومه‌تن.
پرسیار: ئێوه له دوای 6ی 11 ده‌مێننه‌وه له په‌رله‌مان یان دهستلهكاردهكێشنهوه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئێمه به ناده‌ستووری ده‌زانین، عورفێكی خراپه، ئه‌مڕۆ پێنشیازمان كردووه وه‌ك فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، با بێین له جیاتی ئه‌مه بكه‌ین، كاری په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سێرین، هه‌موومان فشار بخه‌ینه سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان تا هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
پرسیار: كات ماوه؟
عه‌بدولستار مه‌جید: به‌ڵێ ماوه، خۆ ده‌نگدانی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
پرسیار: ده‌مێننه‌وه یان نا؟
عه‌بدولستار مه‌جید: كاتی ئه‌و وه‌ڵامه ماوه. ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، به‌شێك له گۆڕان و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ و ئازادی و سه‌ربه‌خۆكان و ئێمه، هه‌موومان ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت. له‌وانه‌یه ره‌وشه‌كه واپێویست بكات ئێمه به‌جێی بهێڵین، ئێمه به‌رپرسیار نین له درێژكردنه‌وه‌ی و ئه‌وانه به‌رپرسیارن، كه واژوویان كردووه.
پرسیار: تۆ خۆت ده‌چیته‌وه ئه‌وێ؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناڕازین، ئه‌گه‌ر رێككه‌وین بێینه ده‌ره‌وه، یه‌كه‌م كه‌سم دێمه ده‌ره‌وه، دووه‌م ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌شم داوای كرد.