كیم جۆنگ ئون پیرۆزبایی له پوتن ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
كیم جونگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن كرد، به بۆنه‌ی یادی حه‌فتا ساڵه‌ی له‌دایكبوونییه‌وه.
كیم جونگ ئون نووسیویه‌تی: خۆشحاڵم كه ده‌بینم، به شێوه‌یه‌كی بێ پێشینه پشتیوانی چوونیه‌ك و هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵاتمان له پێناو پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان په‌ره ده‌ستێنێت. ئه‌مه له‌گه‌ڵ رووحییه‌تی ئه‌و رێككه‌وتنانه یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه له 2019 واژوومان كردوون.
رێبه‌ری كۆریای باكوور هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه، په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوانیان ببێته هۆی به‌رده‌وامی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات.