وه‌زیرێكی به‌لجیكا قژی خۆی بڕی
بۆ پشتیوانی له ئێرانییه‌كان

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا، حجه لحبیب، له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانی ئێرانییه‌كان ده‌ربڕی و به‌شێك له قژی خۆی بڕی.
ئه‌و ژنه وه‌زیره‌ی به‌لجیكا، وتیشی: من به هۆی مردنی مه‌هسا ئه‌منییه‌وه تاساوم.
هه‌روه‌ها وتی: تا ئێستا 150 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانی دیكه بریندارن، یاخود ده‌ستگیر كراون.
ئه‌و ژنه وه‌زیره‌ی به‌لجیكا، به فه‌ره‌نسی ده‌دوێت و ره‌چه‌ڵه‌كی جه‌زائیرییه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌شت وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه پێكهاتوون له فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، دانیمارك، به‌لجیكا، چیك و لۆكسمبۆرگ، داوایان كردووه سزای زیاتر بخرێته سه‌ر به‌رپرسانی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی ئێران.
Live in the Belgian parliament today! Minister Hadja Lahbib, Minister for Foreign Affairs of Belgium cutting off a lock of her hair in support of #MahsaAmini and the brave protesters in Iran.
— Darya Safai MP (@SafaiDarya) October 6, 2022
Strong statement of solidarity by Minister @hadjalahbib!
Women. Life. Freedom! ✌️ pic.twitter.com/Dr9yWK7KZI