سبه‌ی لەسەرجەم داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه

هه‌ولێر: - K24
سبه‌ی شه‌ممه لەسەرجەم داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه.
بەپێی رۆژ ژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان سبه‌ی شه‌ممه 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (درودی خوای لەسەر بێت)، لەسەرجەم داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌یینی 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان رایگه‌یاند، سبەی شەممە 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (درودی خوای لەسەر بێت)، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حكومی و ناحکومی پشووی فه‌رمییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تەندروستی هەولێریش له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئاگاداری گشت دەستەی کارگێڕی دەزگاکانی تەندروستی دەکەینەوە سبه‌ی شه‌ممه پشووی فه‌رمییه و، بۆئەم مەبەستە رۆژانی پشوو خزمەتگوزارییە پزیشکیە تەندروستییەکان لە رۆژی شەممه کە دەکاتە 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی ئیشکگری (24) کاتژمێری.