ئەحمەد داود ئۆغلو: هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە

K24 - ههولێر:
ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆکی پارتی داهاتوو رایگەیاند، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و لە دەستووری عێراقدا دانیپێندراوە.
رۆژی ههیینی 7ـی ئهیلوولی 2022، ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی داهاتوو لەمیانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی تایبەت لەکەناڵێکی یوتیوب رایگەیاند، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و لە دەستووری عێراقدا دانیپێندراوە.
وەڵامەکەی داود ئۆغلو لەبەرامبەر پرسیاری یەکێک لە ئامادەبووانی پرۆگرامەکە هات کاتێک رەخنەی لە سیاسەتەکانی داودئۆغلو بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان گرت.
سهرۆكوزیرانی پێشووی توركیا گوتی: کاتێک دەبیت بە بەرپرسێکی باڵای دەوڵەت پێویستە مامەڵە لەگەڵ چوارچێوەی یاسایی و راستییەکان بکەیت نەوەک بریاردانی پێشوەختە لەبارەی هەر بابەتێک، وڵاتێک هەیە بەناوی عێراق و لەناوەوەشی هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە، کاتی خۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بوو، ئێستا نێچیرڤان بارزانی هەیە و، ئەوەی هەیە وهك دەوڵەت، کۆماری عێراقە.
دهشڵێت: ئێمە ناتوانین هیچ شتێک بەسەر ئەو وڵاتەوە بسهپێنین، بەپێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە و دانیپێندراوە و بەشێکی عێراقە، بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە پێویستە تورکیا لەوێوە تێبپەرێت، ئەمە راستییهكی یاسایی نێودەوڵەتییە.
داود ئۆغلو لهبارهی پرسیاری بوونی هەدەپە لە مێزی شەش لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکەی تورکیا رایگەیاند، هەدەپە لە دەرەوەی ئەو مێزەیە و ئەوان هاوپەیمانێتییەکی دیکەیان راگەیاندووە.
بابەتی پێدانی وەزارەت بە هەدەپە و بوونی لە مێزی شەش لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکەی تورکیا یەکێک لە پرسیارەکان بوو، داود ئۆغلو لە وهڵامدا رایگەیاند، پێدانی وەزارەت لە دەستوور ئاماژەی پێکراوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە هەدەپە لە مێزەکەدا نییە و ئەوان هاوپەیمانێتییەکی دیکەیان راگەیاندووە.
ئهم لێدوانهی سهرۆكوهزیرانی پێشووی توركیا له كاتێكدایه، رۆژی چوارشهممه 5ـی تشرینی یهكهمی 2022، رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆكی توركیا رایگهیاند، له توركیا هیچ شتێك نییه بهناوی "پرسی كوردهوه".