به‌هۆی زریانه‌وه 100 كه‌س له ئه‌مه‌ریكا گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی زریانی (ئییان) له ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشته 100 كه‌س و برینداربوونی سه‌دان كه‌سی دیكه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، زریانی (ئییان)، كه سێیه‌م زریانی به‌هێزه له‌ماوه‌ی 100 ساڵدا له ئه‌مه‌ریكای داوه، خێراییه‌كه‌ی 240 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا، بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 100 كه‌س و بڕانی كاره‌با له‌سه‌ر 2.6 ملیۆن ماڵ و كۆمپانیا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، 94 كه‌س له ویلایه‌تی فلۆریدا، 5 كه‌سی دیكه له ویلایه‌تی كارولینا و یه‌كی دیكه‌ش له ویلایه‌تی ڤێرجینیا، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م زریانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی مردن له ریزی برینداران به‌رزبێته‌وه.
