چوارچێوەی هەماهەنگی: لەبارەی دیارکردنی سەرۆک کۆمار لەگەڵ لایەنە کوردییەکان کۆدەبینەوە

کۆشکی سەلام
کۆشکی سەلام

K24 - هەولێر

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایدەگەیەنێت، لەبارەی دیارکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار‌، له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.

توركی عه‌تیبی سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 11/10/2022، كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌ كوردییه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

عه‌تیبی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردییه‌كان ئه‌نجام دەدەن، له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌پرسی سه‌رۆككۆمار و دیاریكردنی كاندیدێكی هاوبه‌ش.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی كورددایه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌، ئاخۆ له‌سه‌ر كاندیدی هاوبه‌ش رێكده‌كه‌ون یاخود به دوو كاندید ده‌چنه‌ كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆككۆمار.

پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندبوو، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، چاوەڕێی لایەنە کوردییەکانن کاندیدی سەرۆککۆمار دیار بکەن.

Fly Erbil Advertisment