به وێنه.. دوو ته‌قينه‌وه گه‌وره‌ترين فڕۆكه‌خانه‌ى توركيا ده‌كه‌نه ئامانج
دوو ته‌قينه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌سته‌مبوڵ رووياندا و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ته‌قه له نێوان پۆليس و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو روويداوه و پۆليس يه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كانى كوشتووه.
K24 – هه‌ولێر:
دوو ته‌قينه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌سته‌مبوڵ رووياندا و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ته‌قه له نێوان پۆليس و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو روويداوه و پۆليس يه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كانى كوشتووه.
تا ئێستا راده‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى ئه‌و ته‌قينه‌وانه نه‌زانراوه كه خاڵێكى پشكنينى فڕۆكه‌خانه‌كه‌يان كردووه‌ته ئامانج.
تيمه‌كانى فرياكه‌وتن روويان له شوێنى رووداوه‌كه كردووه و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان 3 كه‌س بريندار بوون.
هێزه ئه‌منييه‌كان له هه‌وڵى چۆڵكردنى ده‌وروبه‌رى شوێنى رووداوه‌كه‌ن.
تيمى ئاگركوژێنه‌وه و ئه‌مبوڵانسه‌كانى فرياكه‌وتن له شوێنى رووداوه‌كه‌ن و هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى برينداران ده‌ده‌ن.
تا ئێستا ئامارى وردى قوربانيان له‌به‌رده‌ستدا نييه.







