راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت
لەو دیدارەدا دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی فیدڕاڵی تاووتوێکران
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت کرد و لەو دیدارەدا ڕێڕەوی دانوستاندنەکانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان، دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵی تاووتوێکران.
دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی:
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەكات
رۆژی دووشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی فیدڕاڵی تاووتوێ كرا. بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانە و گەییشتن بە چارەسەر ڕێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە.
.jpeg)