ئایدن مه‌عروف: پێویسته هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌نی ده‌ستوورێكی مۆدێرن

K24 – هه‌ولێر:
پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داوای جێگیركردنی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن له ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئایدن مه‌عروف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ جێگیركردنی مافی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
ئایدن مەعروف، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرنگی تایبه‌ت به ره‌وشی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و له هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن بۆ زیاتر زامنكردنی مافی پێكهاته‌كان.
هه‌روه‌ها ئایدن مه‌عروف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نه‌بوونی ده‌ستوور له هه‌رێمی كوردستان كه‌موكوڕییه و پێویسته هه‌موولایه‌نه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش ببێته خاوه‌نی ده‌ستوورێكی مۆدێرن كه له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بگونجێت.
سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته‌كان له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه راوێژكارییه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیازێك بكه‌ن به مه‌به‌ستی جێگیركردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.