زێلینسكی: واشنتن جەختی لە بەردەوامی هاوکارییە سه‌ربازییه‌كان بۆ كیێڤ کرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای هێرشە مووشەکییەکانی رووسیا بۆسه‌ر كیێڤ، سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە وڵاته‌كه‌ی کۆبووەوە.
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، "دوای هێرشە مووشەکییەکانی رووسیا بۆ سەر ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەیان، لەگەڵ برێجێت برینک باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە ئۆکرانیا کۆبوومەوە".
له دیداره‌كه‌دا ئەمه‌ریکا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی رووسیای بۆ سەر ژێرخانی ئابووری ئۆكرانیای کرد و پابەندی خۆشی بۆ ناساندی رووسیا وه‌ك ئه‌نجامده‌ری تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا، دووپاتكرده‌وه.
زێلینسكی گوتی: "ئەمه‌ریکا لە بەردەوامی هاوکارییەکانییان بۆ كیێڤ به‌رده‌وام ده‌بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، دوای هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر كیێڤ، له‌گه‌ڵ دیمترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، به‌ته‌له‌فۆن گفتوگۆمانكرد و پاڵپشتییه‌كانی واشنتنم بۆ كیێڤ دووپاتكرده‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رووسیا مووشه‌كبارانی كیێڤی پایته‌خت و چه‌ندین ناوچه‌ی ئۆكرانیای كرد، كه زۆرینه‌یان ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیل بوون، كه له 24ـی شوباتی رابردووه‌وه، جه‌نگی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا به‌رده‌وامه.