ئەمه‌ریکا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعوودیە دەکات

K24 – هه‌ولێر:
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، بۆ تاوتوێی پەیوەندییەکانییان لەگەڵ سعوودیە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا بەنیازە لەگەڵ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا کۆببێتەوە و دووبارە بە پەیوەندییەکانییاندا بچنەوە.
دوای بڕیاری ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەمه‌ریکا راستەوخۆ بڕیارەکەی بە لایەنگیری و لە بەرژەوەندی رووسیا لەقەڵەمدا.
ئۆپێک پڵەسی تۆمەتبارکرد، بەوەی بەم بڕیارەی پشتیوانی لە رووسیا لە جەنگی دژی ئۆکرانیادا دەکات.
کێربی گوتیشی، بڕیارەکە تەنیا کاریگەری لەسەر ئۆکرانیا نابێت، بەڵکو پەیوەندی بە ئاساییشی نیشتیمانی ئەمه‌ریکاشەوە هەیە.
پێشتریش كریس مۆرڤی سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، رایگه‌یاندبوو، ده‌بێت واشنتن به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سعوودییه‌دا بچێته‌وه.