كوردستان24 واده‌ی راگه‌یاندنی زانكۆلاین ئاشكراده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی چوارشه‌ممه ئه‌نجامی زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به كوردستان24ی راگه‌یاند، سه‌رجه‌م كاره‌كانی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه ته‌واوبووه و ته‌نها راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ماوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه (12ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، كاتژمێر 1:00ی دوای نیوه‌ڕۆ له كۆنفراسێكی رۆژانامه‌وانیدا، ئه‌نجامی زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات.
رۆژی چوارشه‌ممه (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، د. ئارام محه‌ممه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه له رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه داوای وه‌رگرتیان له زانكۆ حكومییه‌كان پێشكه‌شكردووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردوو (39.873) قوتابی له پۆلی 12 به‌گشت لقه‌كانییه‌وه ده‌رچوون كه ده‌كاته 39.3%ی رێژه‌ی ده‌رچوون، به‌شێوه‌یه‌ك له لقی زانستی (26.009) و له لقی وێژه‌یی (12.714) و له لقه‌كانی پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی (1.150) قوتابی ده‌رچوون.