چاوشئۆغلۆ: پێویسته په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هه‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ رایگه‌یاند، پێویسته له پێناو بنیاتنانی ئاشتییدا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق بكرێت.
وتیشی: له ئاستیی جیاجیادا له داهاتوودا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق ده‌بێت.
جه‌ختیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی توركیا له باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا زۆر دڵسۆزانه‌یه.
توركیا به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر چووه‌ته ناو خاكی سووریا و به‌شێكی به‌رچاوی ناوچه سنوورییه‌كانی خستووه‌ته ژێر ڕكێفی خۆی و هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی هاوپه‌یمانی.
له ده‌ستپێكی شه‌ڕی سووریاوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا داوای ڕۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریای ده‌كرد.
توركیا له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێكردنی راسپارده و بڕیاره‌كانی ئه‌ستانه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
له لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه توركیا به پشتیوانیكردنی گرووپه چه‌كدارییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی سووریا تۆمه‌تبار ده‌كرێت.