هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: بۆ دانوستان لەگەڵ رەوتی سەدر ئامادەین
K24 - هەولێر
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە ماڵی عەمار حەکیم، سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی عێراق و بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێکراون.
لە بەیاننامەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە، لایەنەکانی نێو هاوپەیمانێتییەکە ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ رەوتی سەدر لەپێناو لێکتێگەیشتن بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتووی عێراق.
هاوپەیمانێتییەکە، داواش لە پارتی و یەکێتی دەکات کاندیدی سەرۆک کۆمار یەکلابکەنەوە یاخود میکانیزمی هەڵبژاردن دیاری بکەن و خشتەیەکی کاتیش بدەنە هاوپەیمانێتییەکە بۆ یەکلاکردنەوەی.
رۆژی11ـی تشرینی یه‌كه‌م، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی (13ـی تشرینی یه‌كه‌م) وه‌ك كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق، ده‌ستنیشانكرد.
فازڵ مه‌وات، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به‌دووری ده‌زانێت كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه پەرلەمانی عێراق، كاردانه‌وه‌ی خێرای سه‌درییه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه.
مه‌وات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پینجشه‌ممەی پەرلەمانی عێراق تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری وڵات، "بێگومان نازانین كاردانه‌وه‌ی سه‌در چی ده‌بێت، به‌ڵام به‌دووری ده‌زانین سه‌در دژی ئه‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان بێت."
دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کاندیدی هاوبەشیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوون.
ڤیان سەبری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، تەواوی لایەنە یەکەمەکانی براوەی هەڵبژاردن کاندیدی پۆستە باڵاکانیان دیاریکردووە و لەنێو کوردیش پارتی براوەی یەکەمە و دەبێ کاندیدی سەرۆککۆمار بۆ پارتی بێت.
ئەو گوتیشی: لەگەڵ یەکێتی تائێستا لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار نەگەیشتووینەتە هیچ رێککەوتنێک، ئەگەر بە زۆرینە بێت. ئەوە پارتی وەک حزبی یەکەم لە هەرێمی کوردستان، زۆرینەیە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتی: ئێمە نامانەوێت سیناریۆی 2018 دووبارە ببێتەوە، چونکە ئەو کەسانەی ئەوکات سەرۆککۆماریان دیارکرد، کوردستانی نەبوون".