شێخێك ته‌قییه‌وه
ئه‌ندامی لیژنه‌ی فریاگوزاریی مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك خێڵێكی عه‌ره‌ب، پشتێنه‌یه‌كی بۆمبه‌كراوی له خۆی به‌ستووه، به‌ر له‌وه‌ی بگاته قه‌زای "دوجێل" ی باكوری به‌غدای پایته‌خت به خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و كوشتوویه‌تی.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له ناوچه‌ی" تارمییه‌ی به‌غدا" پشتێنه‌یه‌كی بۆمبه‌كراو به شێخی هۆزێكی ناوچه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، له‌وكاته‌ی له خۆی به‌ستووه و به‌ره‌و قه‌زای "دوجێل" ڕۆشتووه تا له‌وێ بیته‌قێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی زانیارییه‌كانی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه" سه‌رۆك هۆزێكی ناوچه‌كه به ناوی ( شێخ عه‌بدولكه‌ریم ناجی خه‌ڵه‌ف) كه به "شێخ عه‌بدولكه‌ریم دلێمی" ناسراوه، پشتێنه‌یه‌كی بۆمبه‌كراوی له خۆی به‌ستووه و له ناوچه‌ی "تارمیه" به خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و كوشتویه‌تی،له كاتێكدا ده‌یویست بچێته قه‌زای "دوجێل" و له‌وێ بیته‌قێنێته‌وه.
به پێی ئه‌و ناسنامانه‌ی ناوبراو كه ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتووه، ئه‌و شێخه ئه‌ندامی لیژنه‌ی فریاگوزاریی مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بووه.