گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران گڕی گرت

K24 - هه‌ولێر:
به‌شێكی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تارانی پایته‌ختی ئێران گڕی گرت، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان زیندانییه‌كان و هێزه‌ئه‌منییه‌كان روویاندا، به‌وهۆیه‌وه هه‌شت كه‌س برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، میدیای فه‌رمی ئێران (ئێرنا) رایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ژماره‌یه‌ك زیندانی گرتووخانه‌ی ئێڤین و هێزه ئه‌منییه‌كانی گرتووخانه‌كه هه‌شت كه‌س برینداربوون.
له‌باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌كه له‌نێو گرتووخانه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌دراوه، زیندانییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌شێكی گرتووخانه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان رێگریان لێ گرتووه و به‌وهۆیه‌وه ئاگر به‌ر به‌شی جلوبه‌رگی زیندانییان كه‌وتووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌یه‌كی زۆر له ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌كه ده‌بیسترێت و ئاگرێكی زۆر به‌ر به‌شێكی گرتووخانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
گرتووخانه‌ی ئێڤین به‌ناوبانگترین گرتووخانه‌ی ئێرانە، ژماره‌یه‌ك لە به‌ناوبانگترین چالاکوان و پارێزەرانی ئێران لەم گرتووخانه‌دا زیندانیكراون، زیندانەکە ساڵی 1971 لە سەردەمی محەممەدڕەزا پەھلەوی وەک شوێنی زیندانییانی سیاسی دروستكرا.