كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی سوودانی 25 وه‌زاره‌ت له‌خۆده‌گرێت
.jpg)
K24 - هەولێر:
جاسم به‌یاتی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی سوودانی له 25 وه‌زاره‌ت پێكدێت كه 13یان بۆ لایه‌نه شیعییه‌كان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سوودانی ماوەی مانگێکی لەبەردەمدایە بۆ راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی و پێشكه‌شكردنی به په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك له‌باره‌ی چۆنێتی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری ئاماده‌كراوه و له‌گه‌ڵ هێزه شیعی و سوونیه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
بەیاتی باسی لەوەشکرد، ئه‌و 12 وه‌زاره‌ته‌ی دیكه‌ی كه ده‌مێننه‌وه به‌پێی قورسایی هێزه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.
ھەرچەندە بۆ پێکهێنانی حکومەت ماوەی 30 رۆژی لەبەردەمدایە، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە محەممەد شیاع سوودانیی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لە ماوەی 10 رۆژدا پێکهاتەی کابینەکەی تەواو بکات.
سەرچاوەیەکیش لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دووپاتی دەکاتەوە، بۆ ئەوەی بەشداری لەو کابینەیەی سوودانیدا بکەن بەپێی رێککەوتنێک لەسەر کۆمەڵێک خاڵی گرنگ گفتۆگۆیان کردووە و داوای جێبەجێکرنیان کردوون.
ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتنەوەکە جێبەجێکردنی ماددەی 140، یاسای نەوت و گاز، پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی شنگال لەخۆدەگرێت.
هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانییش لەو کابینە نوێیە لە زاری پەرلەمانتارێکیانەوە دەردەکەوێت کە ئەوانیش دەمێکە لەگەڵ چوارچیوەی هەماهەنگیدا هاوهەڵوێست بوون و بەردەوام دەبن.
لەلایەکی دیکەوە، ئیهاب عه‌یاد میرزا، ئه‌ندامی ره‌وتی فوراته‌ینی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاشكرای ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو داوای له هێزه سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت كردووه بۆ هه‌ر پۆستێكی وه‌زاریی 3 تا 5 ناو ده‌ستنیشان بكه‌ن.