پاپای ڤاتیكان داوای چاكسازیكردن له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
پاپای ڤاتیكان له به‌شێكی كتێبه نوێیه‌كه‌یدا ره‌خنه له ئه‌دای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سنووردار وه‌سف ده‌كات.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی چاكسازی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا و جه‌نگی ئۆكرانیا، سنوورداربوونی كاریگه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه زیاتر به‌دیاركه‌وتووه.
پاپا فرانسیس روونیكردووه‌ته‌وه، "كاتێك باسی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی ده‌كه‌ین، سه‌ره‌تا بیرمان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌چێت، به‌ڵام له جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌ركه‌وت، توانای دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی كاریگه‌ری بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان نییه".
هه‌روه‌ها پاپای ڤاتیكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ واقعی ئێستای جیهان گونجاونییه، چونكه له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێوستمان به فره‌لایه‌نی باشتره له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، پاپای ڤاتیكان باسی له ئامانجی دروستبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه و نووسیویه‌تی، "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه دروستبوو كه ره‌تی ئه‌و ئابڕووچوونانه‌ی له‌میانی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیدا مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه بینی له سه‌ده‌ی بیسته‌م، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به‌رده‌وامن به‌ڵام جیهانی ئه‌مرۆ وه‌كو خۆی نه‌ماوه".
پاپای ڤاتیكان دابه‌شكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای به نموونه‌ی به‌رچاوی نایه‌كسانی و زاڵبوونی هێزی به‌سه‌ر هاوده‌نگیدا وه‌سفكردووه و نووسیویه‌تی، "پێویسته دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رئه‌نجای فراوانترین كۆده‌نگی بن له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پاپا داوایكردووه بڕیاری دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی دابینكردنی خۆراك، تەندروستی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، بنیاتبنرێت.
وابڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه، كتێبه نوێیه‌كه‌ی پاپا فرا‌نسیسی پاپای ڤاتیكان له ئیتاڵیا بڵاوبكرێته‌وه.