كازمی: پاره دزراوه‌كان له ده‌سته‌ی باج له ته‌مه‌نی ئه‌م حكومه‌ته‌دا نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
كازمی له تویتێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌ر له چه‌ند مانگێك به‌ڵگه‌كانی دزینی 3 ترلیۆن و 700 ملیاره‌كه‌ی دزراوه‌كه‌ی بانكی رافیده‌ینمان راده‌ستی دادگا كردوون.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به داتا و زانیاری، به‌ر له چه‌ند مانگێك، به‌ڵگه‌كانمان له‌باره‌ی دزینی ئه‌و گوژمه پاره‌یه له بانكی رافیده‌ین، راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه و به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه ده‌كه‌ن تۆمه‌تبارانی پێ بناسرێنه‌وه.
گوتیشی: پێویسته لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه بكرێت، كه زه‌مینه‌سازبوون بۆ راكێشانی ئه‌و پاره‌یه له هه‌ژماری ده‌سته‌ی باج، و ئه‌مه‌ش مانای وایه كه گه‌نده‌ڵی هه‌موو جومگه‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی ته‌نیوه.
كازمی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌دزراوه و دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه، له‌ڕێگه‌ی رێكاره‌كانییانه‌وه توانیویانه رێگری له دزینی پاره‌ی زیاتر بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی بانكی رافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج پشتڕاستكرده‌وه، دادگای عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیریكردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسه ده‌ركرد.
پێشتریش ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندبوو، لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق، بەدواداچوونی بۆ دیارنەمانی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دینار لە بانکی رافیدەین دەستپێکردووە.
روونیشیكردبووه‌وه، دانیشتنێکی نائاسایی و بەپەلەی پەرلەمانی عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێکدەخرێت و بانگهێشتی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری دارایی لە کارلادراو کە پێشتر بەوەکالەت ئەم پۆستەی وەرگرتبوو، لەگەڵ چەندین بەرپرسی دیکەی پەیوەندیدار، دەکات.