ئه‌یاد عه‌للاوی: ئه‌ركی كابینه‌كه‌ی سوودانی ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته

K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند، ئه‌ركی حكومه‌تی داهاتوو ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراقدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق كردووه، ئەو هەڵانە راستبكاتەوە كە حكومەتەكانی پێشوو كردوویانه.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی نیشتمانی داواشیكردووه، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق پەلە بكات لە دروستكردنی كەشێكی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ده‌رچوواندنی یاسایه‌كی نوێ بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنه‌ر به ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و زاڵبوون به‌سه‌ر شكسته‌كانی پێشوو، كردووه‌ته‌وه.
هاوپهیمانییهتهكهی ئه‌یاد عه‌للاوی، پێداگیری له‌سه‌ر پێویستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای حزبه‌كان و چالاككردنی كاری دامه‌زراوه و لیژنه‌كانی چاودێری و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران كردووه‌ته‌وه.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، ئه‌نجامدرا كشاندنه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندبوو، بۆیه له‌م خوله‌دا خاوه‌نی هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانی نییه.