فوئاد مەعسووم: دەبێت هەموو لایەنەکان کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک

K24 - بەغدا

فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک بە حکومەت.

فوئاد مەعسووم، لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لەتیف رەشید وەک سەرۆککۆماری عێراق، بە کوردستان24ی گوت: "دەبێ هەموو لایەنەکان هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ، بۆ ئەوەی بەیەکەوە بتوانن متمانە خەڵک بە حکومەت بگێڕنەوە".

سەبارەت بە کارەکانی داهاتووی سەرۆککۆماری عێراق، فوئاد مەعسووم گوتی: "دەبێ هەموومان پشتگیری لەو بەرنامەیە بکەین، ئەوان ئیشی لەسەر دەکەن".

راشیگەیاند: "لەو بڕوایەدانیم جارێکی دیکە کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستبێتەوە".

Fly Erbil Advertisment