ورچێك له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی چاڤیلاند په‌لاماری منداڵێك ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:
ورچێك له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی چاڤیلاند له شاری سلێمانی، په‌لاماری منداڵێك ده‌دات و به سه‌ختی برینداری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ورچەکەی باخچەی ئاژەڵانی چاڤیلاند پەلاماری منداڵێكی داوه‌و بە سەختی برینداری کردووە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، منداڵه‌كه ته‌مه‌نی سێ ساڵ و نیوه و ناوی (لاڤین سه‌عید)ه، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵه له پێكهاته‌ی ئێزدییه و ئه‌م ئێواره‌یه سه‌ردانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی چاڤیلاندی له شاری سلێمانی كردووه و تووشی ئه‌و رووداوه بووه‌ته‌وه.