حسێن سه‌لامی بۆ سعوودیه: كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنتان بێده‌نگ بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لیوا حسێن سه‌لامی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی میدیایی هۆشداری دایه سعوودییه.
حسێن سه‌لامی، وتی: وه‌ڕه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنتان رابگرن. ئه‌گه‌رنا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌رتان.
هه‌روه‌ها وتی: ئامۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه ده‌كه‌م له باره‌ی ماكینه‌ی میدیایی و ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه، كه ئاشكرا گه‌نجانمان هه‌راسان ده‌كه‌ن، ئاگادار بن.. ئاگاتان له ره‌فتارتان بێت، ئه‌و میدیایهتان بێده‌نگ بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌رتان ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێوه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆمان ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی ئه‌و میدیایه‌وه، باش بزانن ئێوه‌ش خاڵی لاوازتان هه‌یه.