ئێران پشتیوانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ناسر كه‌نعانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆشحاڵین پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه و بووه‌ته هۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و راسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
كه‌نعانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خۆشحاڵین پرۆسه‌ی سیاسی له ناوخۆی عێراقدا ده‌ستیپێكردووه و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات، هیوادارین سه‌ركه‌وتووبن له پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌و ماوه یاساییه‌ی بۆی دیاریكراوه.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، به‌پشتیوانی خودا حكومه‌تی نوێ له‌ئاست داخوازی گه‌لی عێراقدا ده‌بێت و رۆڵ و كاریگه‌ری له سه‌قامگیری و هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.