فاو: عێراق له هه‌مووان زیاتر زیانی به‌ركه‌وتووه

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ ناسراو به فاو به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی خۆراكی جیهانی رایانگه‌یاند، عێراق له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا زۆر زیانی به‌ركه‌وتووه.
رێكخراوه‌كان له راپۆرتێكدا رایانگه‌یاندووه، گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر عێراق درووست كردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: كشتوكاڵی عێراق به هۆی كه‌شوهه‌وای سه‌ختی زستان و توندی هاوینه‌وه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
نوێنه‌ری پرۆگرامی خۆراكی جیهانی له عێراق، عه‌لی ره‌زا قوڕه‌یشی رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی هه‌ژارن زۆر زیانیان به‌ركه‌وتووه و هه‌ژارتری كردوون.
ئه‌و رێخراوانه هانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ده‌ن، هه‌تا زووه كار بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتووكاڵ و ئاودانی سه‌رده‌میانه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی كشتووكاڵ به ته‌واویی به هۆی گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه‌وه له‌ناو نه‌چێت.
به هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شی عێراق له ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات و گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، ژینگه‌ی عێراق رووبه‌ڕووی گۆڕانكاری ژینگه‌یی گه‌وره و مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه.