هۆكاری هه‌ڵكشانی شێرپه‌نجه له عێراق دۆزرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی له عێراق ئاشكرا كرد.
شاری به‌سره له باشووری عێراق زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی تێدا تۆمار كراوه و تا دێت ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت.
به گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستی، سووتانی ئه‌و گازه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وتدا به هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه هۆی سه‌ره‌كی زیادبوونی شێرپه‌نجه‌یه له عێراق.
به هۆی نه‌پاڵاوتن و جیانه‌كردنه‌وه‌ی گاز و سووتانی بێ هووده‌ی له هه‌وادا، ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق كه نه‌وتیان لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت پیس بووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ته‌ندرووستی بوونه‌ته‌وه، كه تووشبوونیانه به شێرپه‌نجه و دیارترینیان شێرپه‌نجه‌ی خوێنه.
وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق، جاسم فه‌لاحی، رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه هه‌یه، به تایبه‌تی له شاری به‌سره.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ بی بی سی، ئه‌و وه‌زیره عێراقییه، ئاشكرای كرد، پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانێكی نهێنی ده‌ركردووه و تێیدا فه‌رمانی كردووه، هیچ كه‌سێك له باره‌ی مه‌ترسییه ته‌ندرووستییه‌كانی پیسبوونی ژینگه نه‌دوێت و زانیاری بڵاونه‌كاته‌وه.
پێشتر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ره‌تیكردبوویه‌وه، زۆربوونی شێرپه‌نجه په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه هه‌بێت.
فه‌لاحی، ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌تی نه‌وت قه‌ده‌غه‌ی كردووه، له كێڵگه‌ی رومێله پشكنین بۆ ئاستی پیسبوونی ژینگه و هه‌وا بكرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه ته‌نیا دوێنێ شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی هیوای شاری سلێمانی 40 حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه تۆمار كراون.
كێڵگه نه‌وتییه‌كان و پیسكردنی ژینگه و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كه‌می رێژه‌ی سه‌وزایی له شار و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون و خراپی كوالێتی ده‌رمان و خۆراك و خراپی شێوه‌ی ژیان و دووركه‌وتنه‌وه له وه‌رزش و پیسی هه‌وای شاره‌كان و جگه‌ره كێشان به هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به شێرپه‌نجه هه‌ژمار ده‌كرێن.