هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت وادەی دەنگدانی لەسەر پێکهێنانی حکومەت ئاشکراکرد
K24 - هەولێر:
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو (22ـی تشرینی یەکەمی 2022) لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بانگەوازی دەنگدان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆبوونەوەی دوێنێ کە لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان محەممەد حەلبووسی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت".
ئاماژەیان بەوەشدا، هاوپەیمانێتییەکە خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت بە پێویست دەزانێت.
بەوهۆیەشەوە، هاوپەیمانێتییەکە داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن رۆژی شەممە (22ـی تشرینی یەکەمی 2022) دەنگ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بدەن.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.