كیێڤ: به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا پتر له هه‌زار شارۆچكه‌ی ئۆكرانی بێ كاره‌بان
K24 - هه‌ولێر:
خزمەتگوزاری فریاکەوتنی ئۆكرانی، بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رووسیا، زۆربه‌ی شارۆچه‌كانی ئۆكرانیا بێ كاره‌بان.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر خورونجی گوته‌بێژی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی ئۆكرانی، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م ده رۆژه‌ی رابردووی رووسیاوه، 1162 شارۆچكه‌ی ئۆكرانیا بێ كاره‌بان.
هه‌روه‌ها گوتی: "هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ژێرخانه گرنگه‌كانی ژیانه له ئۆكرانیا، وه‌ك كاره‌با، ئاو و ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان".
ده‌شڵێت: " له ئێستادا 1162 شارۆچكه‌ی ئۆكرانی به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بێكاره‌بان، كه كۆی گشتی ئه‌و شارۆچكانه له 7ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا، گه‌یشتووه‌ته 4000 شارۆچكه.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند، وێڕای زیانگه‌یاندن به ژێرخانه گرنگه‌كانی ئۆكرانیا و ئاواره‌بوونی پتر له 10 ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته، هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.