ئیخلاس دلێمی: پارتی سێ وه‌زاره‌ت و یه‌كێتی وه‌زاره‌تێك وه‌رده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
بۆ پێدانی متمانه به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی سێ وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت، له‌و باوه‌ڕه‌دام ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوی وه‌زیره‌كان بدرێت.
ئیخڵاس دلێمی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به گشتی سێ وه‌زاره‌ت ده‌درێته پارتی، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه، ئاوه‌دانكردنه‌وه و داد، تا ئێستاش ناوی وه‌زیره‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراون.
دلێمی گوتی: "سه‌رۆك بارزانی ناوی وه‌زیره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه ویزارییه‌كه‌ی كۆده‌بینه‌وه و ناوه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وزارییه‌كان، دلێمی ده‌ڵێت: "دیاریكردنی سه‌رۆككۆمار خۆی له‌خۆیدا رێككه‌وتنێك بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، ئه‌وان مافی خۆیان وه‌رگرت، جیا له‌وه‌ش وه‌زاره‌تێكی دیكه‌شیان پێده‌درێت".
بۆ پشكی پێكهاته‌كان له حكومه‌تی نوێی عێراق، ئیخلاس دلێمی گوتی: "وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق درایه پێكهاته‌ی كریستییان".