پێنج ساڵ بەسەر داستانی پردێ تێپەڕی

K24 – هەولێر
ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر داستانی پردێ تێپەڕدەبێت، كە تێیدا سەرباری بەكارهێنانی چەكی نوێ و پێشكەوتوو، هێزی پێشمەرگەی كوردستان رێگەیان نەدا سوپای عێراق پێشڕەوی بكات و خاكی كوردستان زیاتر داگیر بكات.
دوای ھێرشی سەر شاری كەركووك لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاریی ھێزێكی ناوخۆیی، میلیشیا عێراقییەکان لە پردێوە هەوڵی هێرشکردنە سەر هەولێریان دا.
رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەری ھەمان ساڵ، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی پردێ رێگرییان لە هێرشی میلیشیا و هیزە عێراقییەکان کرد و لە شەڕێکدا، شکستیان بە هێرشکاران هێنا و داستانی بەرگرتنیان بە هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سڕینەوەی کوردستان، تۆمار کرد، کە دواتر بە داستانی پردێ ناسرا.
لەو داستانەدا، تانکێکی ئەبرامزی ئەمریکی، کە یەکێکە لە بەهێزترین تانکەکانی جیهان و حەشدی شەعبی دەیویست پێیەوە هێرش بکاتە سەر کوردستان، لەلایەن پێشمەرگەوە تەقێندرایەوە .
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و برینداربوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.