هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له خێزانه كریستیانه‌كانی به‌غدا ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له 120 خێزانی كریستیان له به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێده‌كرێت و مۆڵه‌تی دوو مانگیان پێدراوه بۆ چۆڵكردنی شوێنه‌كانیان.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، فه‌رمانی ئاگاداركردنه‌وه به 120 خێزانی كریستیانی نیشته‌جێبووی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی به‌غدای پایته‌خت دراوه بۆ چۆڵكردنی شوێنه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه، ئه‌و خێزانه كریستیانانه مۆڵه‌تی دوو مانگیان پێدراوه بۆ چۆڵكردنی شوێنی مانه‌وه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی سه‌یده‌ت مه‌ریم ئه‌لعه‌زرا له شاری به‌غدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه موڵكی ده‌وڵه‌ته.
ئاژانسی كاسۆلیكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكردووه، ئه‌و خێزانه كریستیانانه كه ژماره‌یان زیاتر له 400 كه‌س ده‌بێت و زۆرینه‌یان به‌هۆی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاواره‌بوون و ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌ی به‌غدا نیشته‌جێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پیاوانی ئایینی كریستیانی و چه‌ند لایه‌نه‌ێكی دیكه‌ی ئه‌و پێكهاته‌یه له هه‌وڵ ئه‌وه‌دان ئه‌و فه‌رمانه رابگرن یانیش ماوه‌ی زیاتر به‌و خێزانانه بدرێت له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان.