ئۆكرانیا: ترسمان له هێرشێكی نوێی رووسیا هه‌یه

K24 – هەولێر:
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئۆكرانیا ترسی له ئه‌نجامدانی هێرشێكی نوێی رووسیا، له رێگه‌ی خاكی بێلارووسیاوه هه‌یه.
ئۆلیسكی گرۆمۆڤ به‌رپرس له ده‌سته‌ی سوپای ئۆكرانیا، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ترسمان له‌وه هه‌یه رووسیا له رێگه‌ی خاكی بێلارووسیاوه، له باكووره‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا.
گرۆمۆڤ گوتی: "گوتاره سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی به‌رپرسانی رووسیا و بێلارووس ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نگژه‌یه‌كی دیكه دروستبكه‌ن".
ده‌شڵێت: "مه‌ترسی له به‌ره‌ی باكووری ئۆكرانیاوه هه‌یه كه رووسیاوه له‌وێوه هێرش بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مۆسكۆ و مینسك له ئێستادا خاوه‌نی هێزێكی هاوبه‌شن.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.
وێڕای ئه‌وه‌ی پتر له 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی پۆڵه‌ندا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بوون.