پنتاگۆن: رووسیا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران وەک چەکی دەروونی بەکاردەهێنێت

K24 – هەولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمهریکا (پێنتاگۆن)، ئاشکرایکرد، رووسیا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران وەک چەکێکی دەروونی لە ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت.
عەمید پاتریک رایدەر گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمهریکا (پێنتاگۆن)، رایگهیاند، رووسیا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران وەک چەکێکی دەروونی لە ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت و ئێران نەک بە تەنیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو لە ناوچەکانی دیکەش هاوبەشه لە هەناردەکردنی تیرۆر.
رایدەر دووپاتیکردەوە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانییەکانییان بۆ ئۆکرانیا.
ههروهها راشیگەیاند: "دەربارەی کاریگەری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان رەنگە پێشتریش ئەوەتان لەمن بیستبێت، کە ئەمانە تەنیا بۆ دروستکردنی ترس و وەک چەکێکی دەروونی بەکاردەهێنرێن، بەڵام لە رووی کردارییەوە هیچ لەو راستییە کەم ناکەنەوە کە رووسیا لە ئۆکراینا ناچار بە پاشەکشێ بووە".
گوتەبێژەکەی پنتاگۆن ئەوەشی ئاشکراکرد، ئۆکرانیا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستووەتە خوارەوە، بەڵام دەربارەی ئەوەی رووسیا چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە، وردەکاری نەخستەڕوو.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شهڕی رووسیا و ئۆكرانیا دهستیپێكرد و به هۆی ئهو شهڕهوه ئهمهریكا و یهكێتی ئهوروپا ژمارهیهك سزای دارایی، ئابووری و سیاسییان بهسهر رووسیادا سهپاند.
وێڕای ئهوهی پتر له 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاوارهی پۆڵهندا و وڵاتانی دیكهی ئهوروپا بوون.
سهرچاوه:AA