نووسينگه‌ی سوودانی: هه‌ر كه‌سێك به‌ناوی ئێمه‌وه قسه‌بكات، ده‌یده‌ینه دادگا

K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك به‌ناوی ئه‌وانه قسه بكات، ده‌یده‌نه دادگا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی هاتووه: بەهیچ شێوەیەک، هیچ کەس و قەوارەیەک، لە هیچ شوێنێک بۆی نییە و رێگەپێدراویش نییە بەناوی نووسینگەی محه‌ممه‌د شیاع سوودانییەوە قسە بکات.
نووسینگه‌كه لە راگەیەندراوەکەیدا هەموو لایەنەکان ئاگادار دەکاتەوە، هەر کەسێک بەناوی ئەوانەوە قسە بکات، ئەوا رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.