ئێران لە دادگەی تاران سکاڵا دژی ئەمەریکا تۆماردەکات
K24 - هەولێر:
دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند، تاران بڕیاریداوە سکاڵای یاسایی لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تۆماربکات، ئەمەش بەهۆی "دەستێوەردانی راستەوخۆی واشنتن لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییە".
ئاژانسی هەواڵی ئێران پرێس کە نزیکە لە سوپای پاسداران، رووداو و خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاژاوەگێڕی ناودەبات و لەزاری غەریب ئابادی، یاریدەدەری بەرپرسی دەزگای دادوەری ئێران دەڵێت: بەهۆی تێوەگلانی راستەوخۆی ئەمەریکا لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمدواییەدا، بڕیاردرا کە لە دادگەی تاران سکاڵا تۆماربکرێت.
غەریب ئابادی ئاماژەی بەوەشدا، کەناڵەکانی "ئێران ئینتەرناشناڵ" و "بی بی سی فارسی" رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە ئاراستەکردنی خۆپیشاندانەکان.
جەختیشی كردەوە لەوەی، "ئەو وڵاتانەی میوانداری و پاڵپشتی ئەم دوو كەناڵە دەكەن (سعوودیە و بەریتانیا) لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی ئێرانەوە چاوپۆشی‌یان لێناكرێت".
رۆژی 16ـی تشرینی یەکەمی 2022، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به هه‌موو جووڵه‌یه‌كی نوێ و داهێنه‌رانه و به‌دیهێنه‌رانه‌ی ئومه‌تی ئێران تووڕه ده‌بن و زۆریش دڵخۆش ده‌بن به هه‌بوونی كه‌موكوڕی و كێشه و نه‌مانی ئاسایش له وڵاته‌كه‌ماندا.
خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەدوای مەرگی ژینا ئەمینی دەستیانپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامییان هەیە.
"ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" ته‌مه‌ن (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له میانه‌ی گه‌شتێكیدا بۆ تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكار به سه‌ختی بریندار بوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کرا و، له‌وێ گیانی له‌ده‌ستدا.