ساركۆزی: یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك به‌نده‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردن و راگرتنی شه‌ڕی ئۆكرانیا، سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا، رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی ئه‌وروپا كاتی زۆری كووشتووه و هیچ له گرفته‌كانیشی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه.
له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ شه‌ڕ و قه‌یرانه‌كانی ئۆكرانیا، نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا، به رۆژنامه‌ی "لوجۆڕناڵ دیمانش"ـی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند، فه‌ره‌نسا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كاتی زۆریان كووشتووه، دۆخی ئێستای ئۆكرانیا ئێجگار سه‌خته.
ساركۆزی ره‌خنه‌ی توندی له داموده‌زگاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گرت و گوتی: "گومانم له شه‌رعییه‌تی بڕیاره‌كانی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه، ده‌كرێ ته‌نیا به‌رپرس بێت له كاره كارگێرییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا".
گوتیشی: "بۆمی روونبكه‌نه‌وه، له‌كام به‌ندی یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا باس له‌وه كراوه ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا مامه‌ڵه‌ی چه‌ك و بڕیار له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بدات".
ده‌شڵێت: "جه‌نگێكی گه‌رم رووبه‌ڕووی ئه‌وروپا بووه‌ته‌وه، ئه‌وروپییه‌كان ته‌نیا ملیۆنان یۆرۆی خه‌رجی چه‌ك، كووشتار و جه‌نگ ده‌بیستن، ئێمه له لێواری گركاندا سه‌ما ده‌كه‌ین".
ساركۆزی گوتیشی: "له‌ساڵی 2008دا، له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ووسای ئه‌ڵمانیا، ره‌تی به ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیامان له هاوپه‌یمانی ناتۆ كرده‌وه، به‌وه‌مان ده‌زانی كه مۆسكۆ به‌هه‌لی ده‌زانێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر كیێڤ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌داخه‌وه‌م كه یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك به‌نده‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ده‌كرێت ئه‌وروپا و رووسیا رێز له هاوسێیه‌تی یه‌كتر بگرن".
هیواشی خواست ئیمانوێڵ ماكرۆن په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و ڤلادیمێر پوتن نه‌پچڕێنێت، چۆن ده‌توانین ناكۆكییه‌ك كۆتایی پێبهێنین، ئه‌گه‌ر نه‌توانین له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناكۆكه‌كان گفتوگۆ بكه‌ین.