ئه‌عره‌جی ره‌تیكرده‌وه خۆی بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ پاڵاوتبێت

K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی، ره‌تیكرده‌وه، هیچ هه‌واڵێك له باره‌ی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بڵاوكردبێته‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌عره‌جی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هیچ هه‌واڵێكی ره‌سمیی له باره‌ی پاشه‌كشه‌ی ئه‌عره‌جی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌عره‌جی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته نه‌پاڵاوتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌موو ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقه‌وه نییه و هه‌واڵی راست و درووست نین.