ئه‌ردۆغان: زیندانی دیاربه‌كر ده‌كه‌ینه شوێنێكی كولتووری و هونه‌ری
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، زیندانی دیاربه‌كر ده‌گۆڕێت بۆ شوێنێكی كولتووری و هونه‌ری.
سه‌رۆكی توركیا، ئه‌مڕۆ گه‌یشته شاری دیاربه‌كر و وتارێكی پێشكه‌ش كرد، له وتاره‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی دا، زیندانی دیاربه‌كر بكاته شوێنێكی كولتووری و هونه‌ری و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی دادی راسپاردووه، بینای زیندانه‌كه چۆڵ بكات.
بینای زیندانی دیاربه‌كر، له رابردوودا ناوبانگێكی خراپی له ناو خه‌ڵكی باكووری كوردستان به گشتیی و دیاربه‌كر به تایبه‌ت درووست كردووه.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات توركیا بكاته مێرگی ئاشتیی و هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی و نۆكه‌رانی ئیمپریالیزم ناتوانن ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه درووست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: دیاربه‌كر به ئیستغلالكردنی رێكخستنی "په‌كه‌كه‌ی تیرۆریست" نوێنه‌رایه‌تی ناكرێت و هه‌روه‌ها به لادانی پارتی گه‌لانی دیموكراتیش نوێنه‌رایه‌تی ناكرێت، به‌ڵكو به هه‌ستی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی كه ئه‌مڕۆ له رووخساری خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی ده‌بینین نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م باره‌گای پارتی گه‌لانی دیموكراتی، كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به هاوكاریكردنی "تیرۆر" چاوی به ژماره‌یه‌ك له‌و دایكانه كه‌وت، كه له سێپتێمبه‌ری 2019 ه‌وه له به‌رده‌م باره‌گاكه مانیان گرتووه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و پارته، كه نزیكه له په‌كه‌كه‌وه رۆڵه‌كانیان بۆ بگێڕێته‌وه.