ململانێی شیعە و سوننە کابینەکەی سوودانی بەرەوە چارەنووسێکی نادیار دەبەن
![محەمەد شیاع سوودانی](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Oct-2022/1666608899maxresdefault.jpg)
K24 – هەولێر
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و نه‌وت له ململانێدان و هاوپه‌یمانی عه‌زم و سه‌روه‌ریی سووننه‌كانیش، شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سیادی ده‌كه‌ن.
ناكۆكییه‌كانی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا، له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وته، نوری مالیكی داوای ئەو وەزارەتە ده‌كات و هاوپه‌یمانی فه‌تحیش ئاماده‌نییه سازشی بۆ بكات.
جیا لەو ناكۆكییه، گرفتێكی دیكه سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌ویش بزوتنه‌وه‌ی مافی نزیك له كه‌تائیب حزبوڵڵا و بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئههلولحهقن كه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ده‌ن. كه‌تائیبی ئیمام عه‌لییش چاوی بڕیوه‌ته ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی و فالح فه‌یازیش له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لهمشتومڕدان.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له دۆخێكی لهرزۆكدان و ئاسۆی رێككه‌وتن نه‌ماوه، ره‌نگه سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو داوای لێبوردن بكات و دووباره وڵات بگه‌ڕێته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م.
دۆخی ناوماڵی سووننه‌كانیش پڕە له ململانێ و ئاڵۆزی و هه‌رلایه‌ك هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی زیاتر ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی داوای پۆستی وه‌زیری به‌رگری ده‌كات و وه‌زاره‌تی پلاندانانیش بۆ هاوپه‌یمانی عه‌زم یه‌كلابووه‌ته‌وه، بۆ هێزه‌كانی دیكه‌ی سووننه‌ش وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده، بازرگانی، په‌یوه‌ندییه‌كان و كشتوكاڵ به‌جێهێڵدراوه.
ئه‌حمه‌د جبوری ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی عه‌زم، هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی و ده‌ڵێت، حه‌لبوسی له دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كاندا وه‌ك پێكهاته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و مەعقول نییە له‌به‌رانبه‌ر وەزارەتی بەرگری، پێنج وەزارەتی دیکە كه پشكی هه‌موو سووننه‌كانه بۆ خۆی ببات.
جبوری ده‌ڵێت، "ئێمه خاوه‌نی جه‌ماوه‌ر و پرۆژه‌ی خۆمانین، بۆیه داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوپه‌یمانی عه‌زم ده‌كه‌ین".
كێشمه‌كێش و ململانێی نێوخۆی هێزه شیعی و سوونییه‌كان له‌سه‌ر پۆسته سیادی و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه چاوه‌ڕوان ناكرێت به‌م نزیكانه پێكهاته وه‌زارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی رابگه‌یه‌نرێت.