ریشی سو‌ناک: سەقامگیری ئابووری کاری لەپێشینەمانە

K24 - هه‌ولێر:
ریشی سوناك دوای ده‌ستنیشانكردنی له‌لایه‌ن پاشای به‌ریتانیا، چارلسی سێیه‌مه‌وه وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی وڵاته‌كه، رایگه‌یاند، كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌كه‌ی سه‌قامگیری ئابووری به‌ریتانیایه و بۆ ئه‌وه هه‌ڵبژێردراوه هه‌ڵه‌كان راستبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ریشی سوناك، له‌لایه‌ن پادشای به‌ریتانیا چارلسی سێیه‌مه‌وه وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكرا دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه به ده‌نگی 187 ئه‌ندامی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا.
له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیدا دوای ده‌ستنیشانكردنی وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، ریشی سوناك رایگه‌یاند، وڵاتی به‌ریتانیا به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر ده‌بات. ناوبراو په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی به‌ریتانیا و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته كرد و روونیكرده‌وه، به‌كاركردنی به‌یه‌كه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوو ده‌توانن كاری باش ئه‌نجامبده‌ن، له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا دووپاتیكرده‌وه، متمانە بۆ ئابووری بەریتانیا دەگێرێته‌وه و سه‌قامگیری ئابووری كاری له پێشینه‌ی كابینه‌كه‌یه‌تی.
له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، سوناك جه‌ختی كرده‌وه، له‌لایه‌ن پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیاوه بۆ ئه‌و چه‌نده هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو راستبكاته‌وه، له‌باره‌ی خه‌ڵكی به‌ریتانیاوه كه به‌ده‌ست گرانی نرخی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌یان ده‌ناڵێنن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك بۆ حكومه‌ت ده‌كه‌ن و دووپاتیشیكره‌وه، پێویستی بەریتانییەکان لە سەرووی سیاسەتەوەیە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا تێده‌گه‌م و ده‌زانم چه‌ندین ته‌حه‌ددام له‌پێشه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنانانه‌ی كه داومن، جێبه‌جێیان ده‌كه‌م و كاره‌كانم به‌باشی به‌ڕێده‌كه‌م. له‌به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا سوناك باسی له كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیا كرد و رایگه‌یاند، كه‌رتی په‌رورده و فێركردن له وڵاتی به‌ریتانیا به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ لیز تره‌س، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا دوایین كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی خۆی وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا پێشكه‌شكرد و ئۆفیسی 10 داونینگ ستریت، شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیای به‌جێهێشت.
