ئاشتن کارتەر وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریکا لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاشتن كارته‌ر، وه‌زیری پێشووتری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كۆچی دواییكرد كه له ساڵی 2016 میدالیای ئازایه‌تی ئه‌مه‌ریكای به چوار پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌خشیبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئاشتن كارته‌ر، وه‌زیری پێشووتری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دواییكرد.
ئاشتن بۆڵدوین کارتەر لەدایکبووی ساڵی 1954 بوو، له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆبامادا له‌ماوه‌ی نێوان ساڵه‌كانی 2015 تا 2017 وەزیری بەرگری ئەمریکا بووە.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكابوو، شه‌ڕی داعش به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتبوو، له ساڵه‌كانی 2015 و 2016، دووجار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی کورد کۆبوونەوەی هەبووە.
رۆژی (11ی كانونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2016)، له رێوڕه‌سمێكدا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشتن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، میدالیای ئازایه‌تی ئه‌مه‌ریكای به‌خشییه چوار پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لەپێناو قارەمانیتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە لە تێکشاندنی داعش.