ئەنجومەنی وەزیران کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانە تاوتوێ دەکات

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - ئەرشیف
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئونجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان، یەکێکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی تشرینی یەکەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.

‎بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.

‎بڕگه‌ی دووەم، بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره‌ (٥) له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان.

‎بڕگەی سێیەم، خستنەڕووی راپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە رەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (رۆژی پێکەوەژیان).

‎بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.

Fly Erbil Advertisment