نێچیرڤان بارزانی: داعش مه‌ترسييه‌كى جددييه و هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری عێراق و سووريا ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش ده‌كات

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، تاووتوێی دۆخى ناوخۆى كوردستان، پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكرانیا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌وروپا و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیداهاتووه: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی پەرلەمانی ئەڵمانیای كرد و ئه‌و سه‌ردانه‌ی به پشتگيرى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى په‌رله‌مان، حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى كرد، بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌يان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى دووپاتكرده‌وه بۆ پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆييى ئه‌ڵمانيا له كاتى شه‌ڕى داعشدا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى جددييه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى ئه‌وروپاش ده‌كات. هه‌روه‌ها هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى به باش له قه‌ڵه‌م دا و به پێويستى زانى پته‌وتربكرێت.
له‌باره‌ى دۆخى عێراقيشه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، هيوایخواست حكوومه‌تى نوێى عێراق له زووترين كاتدا پێكبهێنرێت، كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى و داواكارييه‌كانى هاووڵاتيان بێت و ببێته هۆى ئارامى و سه‌قامگيرى و بتوانێت كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
داكۆكيى له‌وه كرده‌وه، كه پێويسته پێكهاته‌كانى عێراق شێوازێك بۆ پێكه‌وه‌ژيان له عێراقدا بدۆزنه‌وه.
شاندى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، وێڕاى ستايشى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختيان له به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و پێزانينيان بۆ رۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نيشاندا.
دۆخى ناوخۆى كوردستان، پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكرانیا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌وروپا به‌تايبه‌تى له بوارى وزه‌دا، مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
رۆژی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، سه‌باره‌ت به پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سووپای وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كۆبووه‌وه و بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، تاكو كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2023 دا.
پێشتر حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیازیکردبوو، بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له شەڕی دژی داعش و جێگیركردنی سەقامگیریی وڵاته‌كه‌یان، نزیکەی 500 راوێژکاری سەربازیی، تاکو 31ی تشرينى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان و عێراق بمێننەوە.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، کلاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌ركی سه‌ربازی سوپای ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان درێژبكاته‌وه، كه خۆی له ئه‌ركی راوێژكاری و راهێنانی سه‌ربازی ده‌بینێته‌وه.
