وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌دات

K24 – هەولێر:
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، په‌یوه‌سته به چه‌ند وه‌زاره‌تێكه‌وه، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان زه‌وی دابینبكه‌ن، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی زه‌وی ده‌درێت.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به باسی رۆژی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی شه‌هیده ناوی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و ره‌زامه‌ندی بۆ پێدانی پارچه زه‌ویی بۆ وه‌رده‌گیرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت شوێنی شایسته بۆ شه‌هیدان دابینبكرێت، یاخوود له بری زه‌وی خانوو بدرێته وارسی شه‌هیدان".
ده‌شڵێت: "هه‌ر شه‌هیدێك خاوه‌نی دوو هاوسه‌ر بێت، به گوێره‌ی رێنماییه‌كان دوو مووچه و دوو زه‌وی به هه‌ردووكیان ده‌درێت و مافی خۆیانه".
له‌باره‌ی چاكسازییه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وه‌زیری شه‌هیدان روونیكرده‌وه، یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی بۆ ده‌رچوو، به پێی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر وه‌زاره‌تێك رێنمایی بۆ ده‌ركرا، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێمه‌وه هه‌بوو رێنمایمان بۆ ده‌ركرد، ئه‌م یاسایه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی، دادپه‌روه‌ری ده‌هێنێته كایه‌وه، پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و هه‌نگاوی باشی ناوه و قۆناغی باشیشی بڕیووه.