كاروان یاروه‌یس: ته‌نها سێ پۆستی وه‌زاری له پشكی كورد یه‌كلایی بووه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختی له‌سه‌ر پشكی كورد له كابینه‌كه‌ی سوودانییدا كرده‌وه كه چوار وه‌زاره‌ته، به‌ڵام له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌نها 3 پۆستی وه‌زاری له پشكی كورد ده‌نگدانی له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پۆستی وه‌زاری چواره‌م.
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سێ پۆستی وه‌زاری له پشكی كورد یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پشكی كورد له كابینه‌كه‌ی سوودانی چوار وه‌زاره‌ته، و یه‌كێتی داوای دوو پۆستی وه‌زاری ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆسته‌كانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به‌ركه‌وته‌ی پارتیین.
كاروان یاروه‌یس روونیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ژینگه كه بۆ پشكی كورد یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ده‌نگدانی له‌سه‌ر ناكرێت.
سه‌باره‌ت به كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی كازمی، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند، كارنامه‌یه‌كی باشه و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ره‌زامه‌ندییان له‌باره‌وه نیشانداوه، به‌ڵام گرنگ له جێبه‌جێكردنی ئه‌و كارنامهیهیه و ئه‌ركی هه‌موو نوێنه‌رانی كورده له به‌غدا چاودێری و به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو خاڵه‌كانی ئه‌و كارنامه‌یه كه په‌یوه‌سته به كورد و هه‌رێمی كوردستان.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆببێته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا و دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنیش، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپارد.