چیایی ته‌یموور: ئه‌گه‌ر ئه‌دای كابینه‌كه‌ی سوودانی باشبێت سێ ساڵی ته‌مه‌نی یاسایی خۆی ته‌واوده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌مه‌نی كابینه‌كه‌ی سوودانی په‌یوه‌سته به ئه‌دای حكومه‌ته‌كه‌ی و جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه كه داواكاری زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقه.
چیایی ته‌یموور، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌دای كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی باش بێت، ده‌رفه‌تی پێده‌درێت به‌رده‌وام بێت تا ته‌واوكردنی ماوه‌ی یاسایی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیكرده‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژینگه پارتی به به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی ده‌زانێت به‌ڵام به‌هۆی پێداگیری یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی یه‌كێك له‌و پۆستانه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كلایی ناكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، كه پێكهێته‌كانی شیعه و سوونه‌ش له نێوان خۆیان له‌سه‌ر پشكه وه‌زارییه‌كان ناكۆكییان هه‌یه بۆیه له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ش كاندیده‌كانیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه پرۆسه‌ی متمانه‌به‌خشین به ته‌واوی كابینه‌كه‌ی سوودانی ده‌كه‌وێته دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆببێته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا و دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنیش، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپارد.