وەزارەتی ناوخۆ: لە هەر دیاردەیەکى چەکفرۆشتنى نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادارمان بکەنەوە

K24 - هەولێر
د. هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لەبارەی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت و قه‌ده‌غه‌كردنی شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك رایگەیاند، ته‌نیا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك چه‌كی بێمۆڵه‌تیان نه‌بێت، ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌فته‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ركاتێك چه‌كی بێمۆڵه‌تیان بینى لای هه‌ر کەسێک رێكاری یاسایی بگرنه‌به‌ر.
هێمن میرانى، گوتی: "بابه‌تی ڕێكخستنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت یا چه‌كداری له هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تێكی گرنگه له كۆمه‌ڵگه. ده‌زانین کە عێراق هەر ده ساڵ جارێك ده‌چێته‌وه خاڵی سفری توندوتیژی، له‌م جۆره كۆمه‌ڵگانه به‌رده‌وام هاووڵاتیان چه‌كیان هه‌یه، چونکە هه‌ست ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌ت ناتوانێت بیانپارێزێت، بۆیه به مافی خۆیان ده‌زانن چه‌كیان هه‌بێت، به‌ڵام كوردستان له‌م دۆخه ده‌رچووه، چونکە ئه‌من و ئاسایش بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر كراوه.، بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت بیر له‌وه بكاته‌وه ئامرازه‌كانی تاوان و توندوتیژی سنووردار بكات".
گوتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیوایه دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و مافه‌یان هه‌یه چه‌كیان لابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هێشتا له قۆناغی رزگاری نیشتمانین و نه‌بووینه‌ته ده‌وڵه‌ت، بۆیه خه‌ڵك بە جۆرێك شانازی به هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌كات وه‌ك ئامرازێكی به‌رگری، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نگاوه‌كانی بۆ رێكخستنه‌وه و سنوورداركردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌ستپێكردووه و هەنگاوی باشیشمان له‌م رووه‌وه هاویشتووه و پێویسته چه‌كی قورسیش ته‌نیا ده‌وڵه‌ت خاوه‌ندارییه‌تی بكات".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكی جیهانییه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵیادی دامه‌زراندنی خۆیدا بڕیاری داوه هه‌فته‌یه‌ك بۆ هۆشیاری نه‌ك بۆ گرتنی خه‌ڵك رابگه‌یه‌نێت، خه‌ڵكی ئێمه به هه‌ڵه لەو هەڵمەتە تێگه‌یشتوون. ئێمه نامانه‌وێت خه‌ڵك بگرین، بەڵکو ته‌نیا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك چه‌كی بێمۆڵه‌تیان نه‌بێت، ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌فته‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ركاتێك چه‌كی بێمۆڵه‌تیان بینى لای هه‌ر كه‌سێك، ئه‌وا رێكاریی یاسایی بگرنه‌به‌ر. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه و بە درێژایی ساڵەکان بەردەوام دەبێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: "چل لیژنه هه‌یه بۆ تۆماركردنی چه‌كی جه‌نگی کە نوێنه‌ری پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی تێدایه، خه‌ڵك ده‌توانێت ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌یه‌تی لای ئه‌و لیژنانه تۆماری بكات. له رێنماییه‌كەماندا به روونی هاتووه كه دوای تۆماركردنی چه‌كه‌كه ئه‌و كه‌سه ده‌بێت به‌ڵێننامه پڕ بكاته‌وه، چه‌كه تۆماكردووەکەى هه‌ڵنەگرێت و مامه‌ڵه و ده‌ستاوده‌ستی پێنەكات و نەیفرۆشێتەوە، ئەو‌كاته ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت چه‌كه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت پڕۆسه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی پێبدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ك له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه داخراون، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت خه‌ریكی پڕۆژە‌یه‌كی هاوبه‌شه كه تیایدا شوێنێك بۆ فرۆشتن و چاككردنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن به چه‌ك دابنرێت، کە له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆیە".
باسی لەوەشکرد: "تێڕوانینێكی هه‌ڵه هه‌بوو و خه‌ڵك پێیوابوو ئێمه ده‌چین له ماڵان ده‌گه‌ڕێین بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كەکانیان، نه‌خێر ساڵێك دانراوه بۆ تۆماركردنی چه‌كه‌كانیان، به‌ڵام دوای ئه‌و ساڵه هه‌ر چه‌كێكی تۆمار نه‌كراو به چه‌كی قاچاخ هه‌ژمار ده‌كرێت".
دەشڵێت: "دوو رێنمایی و یاسایه‌کیش ده‌رچووه کە یەکیان تایبەتە بە كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان كه ئه‌ویش كاری رێكخستنی چه‌كدارییه، بۆیه هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له یاسای چه‌ك نییه و پێویست به هه‌موواركردنه‌وه ناكات".
زۆر جار گوێمان لەوە دەبێت کە بە شێوەى ئەلیکترۆنى و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییان مامەڵە بە چەکەوە دەکرێت، لەم بارەوە هێمن میرانى گوتی: "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێك مامه‌ڵه به چه‌ك ده‌كرێت یا شوێنێك به ئۆنلاین كڕین و فرۆشتنی چه‌ك ده‌كرێت ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه هاوكاربین و كوردستانه‌كه‌مان بپارێزین و ئه‌و دیارده‌یه‌ش له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بنه‌بڕ بكه‌ین".
سەرچاوە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری